ناسر خلێفی سەبارەت بە گواستنەوەی مێسی لە بارسێلۆنا هاتە دەنگ و قسەی خۆی كرد

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لەگەڵ نێیمار یاری بكاتەوە، ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەرەنسییەكە هاتە دەنگ و قسەی خۆی كرد.

لەم بارەیەوە بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ڕایگەیاند كە خلێفی لەمبارەیەوە گوتوویەتی ” هیچ سەبارەت بە هاتنی مێسی بۆ پاریس نازانم، ئەو ئێستا یاریزانی بارسێلۆنایە، بۆیە نامەوێت باسی ئەو شتە بكەم، ئەوەش لە كاتێكدا نێیمار زۆر بەڕاشكاوانە داوای مێسی دەكات و لەدوایین لێدوانی گوتی “دەمەوێت جارێكی دیكە لەگەڵ مێسی بەیەكەوە یاری بكەینەوە و بۆ ئەوەش ئامادەم شوێنی خۆمیشی پێبدەم ئەگەر ئەو بێت، من هیچ كێشەیەكم نییە”.

جێی ئاماژە پێكردنە، مێسی لەم زستانەدا یانەكانی دیكە دەتوانن پەیوەندی پێوە بكەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە، هەر خۆشی گرێبەستەكەی لە هاویندا كۆتایی پێ دێت، بۆیە بارسا ئەگەر ئەم زستانە نەیفرۆشێت ئەوا مێسی دەتوانێت بۆ هاوین بەخۆڕایی بڕوات، ئەگەر گرێبەستی تازە نەكرێتەوە

Back to top button