کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ورى ته‌واو و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌گه‌رى بارینى به‌فرێكى كه‌م هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان هه‌ورى ته‌واو و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.