جەمال کۆچەر : ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی عێراق په‌نا بباته به‌ر لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی عێراق په‌نا بباته به‌ر لێبڕینی مووچه‌ی هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌ران.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له كاتێكدا بوددجه‌ی 2021 ره‌وانه بكات ،ئه‌وا په‌رله‌مان دوا ناكه‌وێ له په‌سند كردنی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه لیژنه‌كه‌یان كارده‌كات بۆ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه حكومه‌ت په‌نا بباته به‌ر لێبڕینی ده‌رماڵه‌ی هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا دیار نییه.
هاوكات حسێن عه‌قابی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه كه هه‌فته‌ی داهاتوو بوددجه‌ی 2021 ده‌گاته په‌رله‌مان.