ڕوونکردنەوەیەك لە بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین كەریمەوە
بنەماڵەی نەجمەدین كەریم هەوڵی چەند گرووپ و لایەنێك ڕەت دەكەنەوە لە ناوهێنانی نەجمەدین كەریم بۆ هەر بەرژەوەندییەكی تایبەت و ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر.
ئەمڕۆ شەممە، لە ڕوونكردنەوەیەكی بنەماڵەی نەجمەدین كەریمدا هاتووە، ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێكەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی كۆچكردوو دكتۆر نەجمەدین كەریم یان ناو و ناوبانگی كۆچكردوو دكتۆر نەجمەدین، بۆ دروستكردنی گرووپ و حزب و رەوتی سیاسی بەكار دەهێنرێت.
كۆچكردوو دوور و نزیك هیچ پێوەندییەكی بەو كەسانەوە نەبووە كە لە چاوپێكەوتنی میدیایی و دروستكردنی گرووپ و رەوتی سیاسی ناو و ناوبانگی دكتۆر بەكار دەهێنن باسیان لەوە كردووە، وەك بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەكی روون بكەینەوە، كۆچكردوو دوور و نزیك هیچ پێوەندییەكی بەو كەسانەوە نەبووە كە لە چاوپێكەوتنی میدیایی و دروستكردنی گرووپ و رەوتی سیاسی ناو و ناوبانگی دكتۆر بەكار دەهێنن.
“داوا لە هەموو لایەك دەكەین، پابەندی رێكاری مافدارێتی بنەماڵەی كۆچكردوو بۆ ناو و ناوبانگی دكتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناوی كۆچكردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەكار نەهێنن، هەر كەس و لایەنێك ناوبانگی دكتۆر نەجمەدین بەكار بێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی، رێكاری یاسایی دەگرینەبەر” لە ڕوونكردنەوەكەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم هاتووە.