روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت “گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، باسی لەوە کردوە کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئيمارات، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) چەندین جاری تریش رامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە”.

دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان:..

لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئيمارات، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش رامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/12/5

Back to top button