هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنج مۆڵگەی داعش خاپوردەکات

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، لە هێرشیکی ئاسمانیدا لە چیای (مەکحول) پێنج مۆڵگەی رێکخراوی داعش خاپورکراوە.

ئەمڕۆ شەممە ٥ی ١٢ی ٢٠٢٠، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە هاوبەشی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بۆ زنجیرە چیای (مەکحول) ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج مۆڵگەی داعش خاپورکراوە.

 

Back to top button