هه‌رێم و بەغدا له‌سه‌ر بودجەی 2021 رێككه‌وتن

بەغدا و هه‌رێم لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 گەیشتوونەتە رێککەوتن. شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە لەبەغدایە لەدوای رێککەوتنەکە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق رایگەیاند: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو رێککەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێککەوتنەکە شاندەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی پێشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا دەکات.

Back to top button