ئەمریكا سزای توركیا دەدات بەڵام پێویستی بە واژوویەکە
لە جەختکردنەوە لەسەر سزاکانی سەر تورکیا لە یاسای ساڵانەی بەرگریدا، کە چاوەڕوانی واژۆی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دەكات، لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان و سیناتۆر جەیمس لانکفۆرد وتیان سزاکان لەسەر تورکیا، دوای بەردەوامی هۆشدارییەکانی واشنتۆنە بۆ تورکیا، کە بەهای هاوپەیمانی لەگەڵ واشنتۆنی پشتگوێ خست، بەردەوام بوو لە نزیکبوونەوە دوژمنکارییەکەی
ئەمە لە وتاری هاوبەشدا بوو لە ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە وتارەکەدا گراهام و لانکفۆرد وتیان: تورکیا لە ساڵی 1952ەوە هاوپەیمانی ئەمریکا بووە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک ناوەندی شەڕی تیرۆر بوو تورکەکان بە هەزاران پەنابەری سوریایارمەتیان داوە و دەیان ساڵە تورکیا کاری بۆ ئەوە کردووە کە کۆمەڵگایەک بە کراوەیی بۆ هەموو ئاینەکان بنیات بنێت و دژی دەستدرێژی یەکانی ڕوسیا وەستاوتەوە بەڵام پێچەوانە جوڵاوەتەوەو هاوپەیمانی نێوان ئەمریكا و توركیا ئێستا گۆڕاوە