پرۆژەی دیوارکردنی سنووری نێوان ئێران و تورکیا کۆتایی پێهات
ئەو دیوارە بە درێژایی ٨١ کیلۆمەترە کە پێشتر بڕیار بوو ١١٤ کیلۆمەتر بێت
کۆتایی هاتنی پرۆژەی دیوار کردنی سنووری نێوان ئێران و تورکیا لە لایەن سولەیمان سۆیلو ڕاگەیاندرا و لە تویتەرەوە وێنەکانی دیوارەکەی بڵاو کردەوە .
تورکیا لە گەڵ ئێران ٥٣٤ کیکۆمەتر سنووری هاوبەشی هەیە ، لە چەند ساڵی ڕابردوو تورکیا ڕایگەیاند بۆ ڕێگری لە قاچاخ و کاری سەربازی تێکدەرانەو کۆچکردنی نایاسایی بۆ ناو ئەو وڵاتە ، هاوکات رێگری کردن لە هێزەکانی ( پەکەکە ) بۆ هاتنە ژوورەوە لە خاکی ئێرانەوە بە درێژایی ١١٤ کیلۆمەتر دیواری سنووری دروست دەکەیین .
ئەو وەزیرەی تورکیا روون نەکردۆتەوە بۆچی دیوارەکە بە ٨١ کیلۆمەتر کۆتایی پێهاتووە کە پێشتر باس لە ١١٤ کیلۆمەتر دەکرا
ش ، ب