باڵیۆزی ئێران لە عێراق : لە بەرنامەمان دانییە هیچ کردەوەک لە دژی ئەمریکا ئەنجام بدەیین
باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاماژە دان بە راوێژکردنی فەرماندەیی فەیلەقی سوپای پاسدارن لە گەڵ گرووپ ومیلیشیاکانی عێراقی سەر بە ئێران گوتی: ئەگەر ترەمپ دەست لە هەڕەشەکانی هەڵگرێت ، ئێران لە بەرنامەی دانییە هیچ هێرشێک بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراقدا .
ئیرەج مەسجدی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا کە ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ ئاژانسی ( العالم ) ئەنجامی داوە دەڵێت ، نابێت ترمپ هەڕەشە بکات و ببێتە هۆی هاندانی توند و تیژی زیاتر
مەسجدی هاوکات سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ عێراق پشتڕاست دەکاتەوەو گوتی ، سەردانی قائانی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بووە ، ئامانجی ئەو سەردانەش بەهێزکردنی پێوەندییەکان و پەرەپێدانی هەندێک بواری ئابووری بووە .
پێشتر ئاسۆشیتێدپرێس ئاشکرای کردبوو مانگی دووەمی پاییز قائانی بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە ، بەڵام ئێران ئەو کاتە ڕەتی کردەوەو وئێستا مەسجدی پشتڕاستی دەکاتەوە
ش، ب