سەرئەنجام سەرۆک کۆماری چین پیرۆزبایی لە جۆبایدن دەکات
شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین ، بە شێوەیی فەرمی بە بۆنەی سەرکەوتنی جۆبایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ، پیرۆزبایی ئاراستە دەکات .
ئاژانسی فەرمی چین – شین هوو ئا – هاوکات لە گەڵ بڵاوکردنەوەی پیرۆزبایی سەرۆکی چین لە بایدن ، دەنووسێت پەرە پێدانی پێوەندی لە نیوان چین و ئەمریکا جیا لەوەی بەرژەوەندی هەردووک وڵاتی تێدایە ، کاریگەری ئەرێنیشی دەبێت لە سەر هەموو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی .
سەرۆک کۆماری چین ئاواتە خوازە پێوەندی داهاتوو لە نیوان ئەو دوو وڵاتەدا ، لە سەر ململانێی ناتەندروست نەبێت و لە بەرژەوەندی هەردووک لادا بشکێتەوە .
ئەوەی تائێستا پیرزبایی لە جۆبایدن نەکردووە ، سەرۆکی روسیایە ، پۆتم لەو بارەوە گوتووئەتی ، هیچ هۆکارێکی لە پشت نییە ، بەڵام چاوەرێین ناکۆکییەناوخۆییەکانی ئەمریکا لەمبارەوە بڕەوێتەوە
ش ، ب