سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

خواكوڕك

رۆژی 6/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له‌ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، و له‌باره‌ی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تاوتوێ كرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ سه‌ڵاحه‌دین دیدارێكیان ئه‌نجامداوه‌ و سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی سەید عەمار ئەلحەكیم بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بووه‌ و بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و دەرفەتەكان ڕۆڵی لایەنە كوردستانییەكان لە عێراق و پڕۆسە سیاسییەكەی و هەروەها بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كفتوكۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

Back to top button