ترەمپ هێزەکانی ئەمریکی لە سۆماڵ دەکشێنێتەوە

 

سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی کەمی ماوە لە دەسەڵاتداری کۆشکی سپی ، ترەمپ بڕیار دەدات هێزەکانی سەربازی لە سۆماڵ بکشێنێتەوە ، ئەو بڕیارەش لە دوای ئەوەهات پێشتر فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و ئەەفگانستان دەرکردبوو .

بە پێی فەرمانی ترەمپ هەموو هێزەکانی ئەمریکی لە سۆماڵ دەکشێنەوە ، بە پێی ڕاگەیاندراوی پنتاگۆن تا دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١ بڕیارە زۆرێک لە هێزەکان سۆماڵ بە جێ بێڵن .

جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سۆمال وەک پشتیوانی حکومەتی فەرمی ئەو وڵاتەیە لە دژی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب .

ئەلشەباب گرووپێکی توندڕەوی سوننەن لە مێژسالە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات خەبات دەکەن بەشێک لە ناوەند و باشووری وڵاتی سۆماڵیان لە بەر دەستە

چاودێرانی سیاسی ئەمریکی پێیان وایە ئەو بڕیارانەی ترەمپ هەڵەشەیی و لە داخی شکستی خۆیەتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

ش، ب

Back to top button