هێزی پێشمەرگە چەند خاڵێکی نوێێ پشکنین لە کانی ماسی دادەنێت و دەنگۆیەکیش ڕەت دەکرێتەوە

 

لە چەند رۆژی ڕابردوو بە پلانێکی  سەربازی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، چەند خاڵێکی پشکنینی لە ناوچەکانی کانی ماسی داناوە ، بەڵام لە دەنگۆیەکدا باس لەوە دەکرا لە دوای دانانی خاڵەکانی پشکنین ، هاتووی چۆی شەوانی چەندین گوندی ئەو ناوچەیە قەدەغە کراوە .

لەمبارەیەوە سەرباست ئاکرەیی بەرێوەبەری شارۆچکەی ” کانی ماسی ” لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوەو گوتی : لە دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی نیسکا و بریفکا جێگیر بوون لە کاتژمێر ٩ی شەو تا ٨ ی بەیانی بەشێوەیەک هاتووچۆ سنووردار کرابوو بەڵام لە ئێستادا هاتووچۆ بە شەووڕۆژ ئاساییە .

Back to top button