شاندێکی باڵای بەحرێنی چوونە ئیسرائیل

 

رۆژی سێشەممە یەکی مانگی ١٢ شاندێکی باڵای بەحرێنی کە پێک هاتبوون لە ٤٠ کەس سەردانی تەل ئەڤیڤیان کردووە .

ئامانجی ئەو سەردانە پەرەپێدانی بواری ئابووری و پیشەیی و گەشتیاری بووە ، سەرپەرشتیاری ئەو شاندە لە ئەستۆی زاید بن راشد ، وەزیری پیشە وبازرگانی و گەشتیاری بەحرین بووە .

لە دوای ئەوەی ئیمارات بڕیاری دا باڵیۆزخانەی خۆی لە ئیسرائیل بکاتەوە بەحرێنیش بڕیاری داوە باڵیۆزخانەی دو وڵات بۆ کردنەوەیان ڕاوێژی لە سەر بکرێت .

پێشتر ڕاگەیاندراوبوو ( گەبی ئەشنازی ) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چەند هەفتەی داهاتوو سەردانی بەحرێن دەکات بە ڵام بە هۆی تیرۆری موحسین فەخریزادە ، زنای ئەتۆمی ئێران ، سەردانەکەی پەک دەخاتەوە .

ش، ب

Back to top button