لێكۆڵینەوە لە ھەڕەشەی بەرپرسێكی حەشد دەكرێت

 

ئەو تۆمارە دەنگییە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دزەی کرد بوو كە تێیدا فەرماندەیەکی لیوای حزبوڵای عێراق و هەڕەشە لە ئەفسەرێکی باڵای سوپا دەکات کە دەستی ببڕێت، بووە هۆی توڕەبوونی جەماوەری بەربڵاو و بوون بە قسەی سەرشەقام ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران داوای لێکۆڵینەوە بکات لە پەیوەندیەكەو هۆکارەکانی دزەکردنیشی لەم کاتەدا .

تۆمارکردنەكە کە لەلایەن ئەو پلاتفۆرمەی سەر بە گروپە چەکدارە پرۆ-ئێرانییەکانەوە دزەی پێکراوە، سەرکردەیەکی دیاری میلیشیاکانی لیوای حزبوڵا نیشان دەدات عەلی جەواد ئەلموزەففەر کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیە لە ئەنبار، هەڕەشەی بڕینی دەستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لە پارێزگاكە لیوا نەسر ئەلغەنەم دەكات چونکە ئەوەی دواتر فەرمانی دا بە لابردنی ئاڵای کەتیبەکان و لافیتە و وێنەکان و پاراستنی ئاڵای عێراق بە تەنها

Back to top button