ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی وەڵامێكی تووندی ئاراس جەنگی دەداتەوە

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی دا لەبارەی لێدوانێكی سەرانی گروپی خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر رایگەیاند”زۆر سەیرە، لایەنێكی سیاسی جومگەی گرنگی حكوومەتی بەدەستەوە بێت و زیاتر لە ساڵێكە سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستانە بۆ بەغدا، كەچی ئەندامێكی سەركردایەتییان بڵێت هیچیان بەدەستەوە نییە”.

ئەو ئەندامەی سەركرداپەتی پارتی هەر لەبارەی لێدوانەكەی ئاراس جەنگی دەشلێت”ئەو لێدوانە ئەگەر ڕای تەواوی یەكێتی بێت كە ڕای تەواوی یەكێتیش نییە، ئەوە شەرمە بەم بێدەسەڵاتییەوە لە حكوومەتدان، ئەگەریش ڕای كەسییە، پێویستە یەكێتی خۆی ئەو دەنگە نەشازانە بێدەنگ بكات و چیتر بۆچوونی ئازاد و دیموكراسیەتی نێو یەكێتیمان پێ نەفرۆشنەوە كە لە سڕكردنەكەی مەلا بەختیاردا، دیموكراسیەتە عەیار بیست و چوارەكەیان دەركەوت”.

ئیسماعیل باس لە مەهزەلەی دوور لە ئەتەكیەتی و كاری سیاسی بەشێك لە سەركردایەتی یەكێتی دەكات و دەلێت”مەهزەلەیە و دوورە لە ئەتەكێت و كاری سیاسی، جەماوەری كوردستانیش چیتر گوێ بەم چەواشەكارییانە نادات هەروەها دەشلێت””ئەگەر ئەوەی ئاراس جەنگی دەیڵێت كە نە لە هەرێمی كوردستان هیچیان بەدەستە و نە بەغدا هیچ حیسابێكیان بۆ ناكات و تەنیا حیساب بۆ سەرۆك بارزانی دەكرێت و كلیلی هەموو چارەسەرێك بەلای سەرۆك بارزانی و پارتیدا تێپەڕ دەبێت وەك ئەوەی ئاراس جەنگی دەیڵێت، ئەوا با ئیفلاسی خۆیان ڕابگەیەنن و واز لەو فشەفش و خۆهەڵكێشانە بێنن”.

لەكۆتایی لێدوانەكەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دا بەبیر ئاراس جەنگی دەهێنێتەوە كەوا چۆن كەوا سووری بەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ١٦ی ئۆكتۆبەرە، زۆر لەوە بچووكترە بە خەونیش ناوی سیمبولە نیشتمانییەكان بێنێت“. گوتیشی: ”با ئاراس جەنگی خەریكی كاری قاچاخچێتی و سیخوڕیی خۆی بێت و هیچ كاری بە سیاسەت نەبێت”.

Back to top button