رێكان سەباح بۆ ئاراس جەنگی : دەست ماچكردن و شارفرۆشتنی ئێوە هیچ پێگەیەكی بۆ كورد لە بەغدا نەهێشتووە
لە لێدوانێكی دا بۆ میدیای گروپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئاراس جەنگی كە بەدڵخۆشكەرەكەی ئەردۆگان لەكەركووك ناسراوە، رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت و دەلێت پێویستە سەركردایەتی پارتی بچێتە بەغدا لەبەرامبەردا رێكان سەباح نووسەر و رۆژنامەنووس بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” ئاراس جەنگی راست دەكات كە ئەوان هیچ حیسابێكیان بۆ ناكرێت لە بەغدا و ئێستا بەجاشیش قبوڵناكرێن لەبەغدا بەڵام لەوەدا ئاگادار نیە، كە بەغدا بەدەست ماچكردنی ئێوە و بە فرۆشتنی كەركووك بۆتە ئەو بەغدایە، كە ئێستا هیچ رێكەوتنێكی لەگەڵدا بە ئەنجام نایەت”.
رێكان سەباح هەروەها دەشنووسێت، چەند هاوارمان كرد كاكە مەبنە جاش كاكە واز لە بەغدا بێنن و دەستیان ماچ مەكەن، كاكە ئەوەندە بە فیكی ئەوان دژی كوردستان مەبەن و خیانەت مەكەن، دەی ئەوە ئەنجامی ئەو دەست ماچكردن و شار فرۆشیەی ئێوەیە كە ئێستا بەغدا شوێنێك نیە بۆ رێكەوتن، ئەوە ئێوە بوون واتا لەو بەغدایە كردووە ئێستا دەست ماچكردنی ئێوەش بەجاشیش قبوڵتان ناكەن”.
هەروەها ئەو نووسەرە دەشلێت” گروپە خائینەكەی 16ی ئۆكتۆبەر خۆیان ئەوەتا بەزاری خۆیان دەلێن ئێمە هیچ نین و هیچ پێگەمان نەماوە، ئەی ئەوە نیە دەلێن، شاندی دانووستاندن نابێت ئێمە بین چونكە ئێمە پێگەمان لە بەغدا نەماوە، پێویستە پارتی ئەوە بكات، دەی كەوایە بێزەحمەت بۆ ئیفلاسی خۆتان راناگەیەنن و بۆ دەست بەرداری ئەو قاچاخچیەتە و ئەو هەموو گەندەڵیە نابن”.
ئەو نووسەرە هەورەها دەشلێت” ئاراس جەنگی بچووكی خۆی لە ئاستێك دا نیە ناوی سەركردەی مەزنەكان بهێنێت، دەبێت لەوە تێبگات كە كاتێك پارتی دەلێت تەوافق شكا یانی چی، كاتی پارتی دەلێت، ئێمە قبوڵی ناكەین حیساب بۆ كورد نەكرێت ئێوە دەچن ( قوباد و رێواس) سزا دەدەن دەی گەمژەیی سیاسەتی ئێوەیە، بەغدای وا لێكردووە كە هیچ حیسابتان بۆ نەكات و چونكە باش دەزانێت ئێوە جاشن وەك ئیبراهیم ئەحمەد گوتەنی”.