وێنەی هەواڵێك بۆتە گاڵتەجاری ناو تۆری كۆمەلایەتی فیسبووك
وێنەیەكی پەرلەمانتارێكی یەكێتی كە لە میدیایەكی سەر بەیەكێتی دا بڵاو كراوەتەوە بۆتە گاڵتەجاری ناو میدیاكان لەوبارەیەوە دەیان نووسینی تەنز ئامێزی لەسەر نووسراوە”.
لەسەر وێنەكەدا نیاز حاجی رۆژنامەنووس دەنووسێت”داوا لەحیزبی شیوعی دەکەم، ھەرچی زووە خۆپیشاندەرەکانی سلێمانی ئازاد بکات”.
هەر لەبارەی پۆستەكەدا عادل زەنگەنە نووسەر و رۆژنامەنووس دەنووسێت”داخی ئەم زەرنەقووتەش ئەرێ یەکێتی دەم گواوی نەما ئەمە بڵحە نەبێت؟؟؟حاڵم بە حاڵت نەبێت جەلالیزم
تەنزەكان تۆرە كۆمەڵایەتیان تەنیوە لەبارەی ئەم لێدوانەی پەرلەمانتاری یەكێتی و یەكێك لە هاوڵایتەكان داوا لە ئێران دەكات كە خۆپێشاندەرەكان رزگار بكات، یەكێكی تر داوا لە حەسەن پلایس دەكات و یەكێكی تریش هانا بۆ قەبرەكەی قاسم سولێمانی دەبات، بەم شێوەیە تەنزەكان بەردەوامە لەسەر ئەو پۆستە..