چەمچەماڵ: بەهۆی دەسترێژی گوللە دوو برا كوژران

 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بەهۆی دەسترێژی گوللە دوو برا لە چەمچەماڵ كوژران”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند” لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و تێیدا، کەسێک کوژراوە و کەسێکیش بریندارکراوە کە هەردووکیان برای یەکترین.

 

لەوبارەیەوە سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندووە”ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/12/2020 ، لە شارەدێی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن چەند كەسێكەوە دەسترێژی گوللە لە ئۆتۆمبیلێك كراوە لە ئەنجامدا كەسێكی تەمەن 34 ساڵ بە ناوی (س ،ج) كوژراوە و برایەكیشی بە ناوی (م ، ح) بە سەختی بریندار بووە”.

هەروەها لەبارەی ئەو دوو كوژراوە سەركەوت ئەحمەد دەلێت”پێش دوو ساڵ برایەكی ئەم دوو قوربانییە بە دەستی هەمان ئەم بكوژانەوە كوژراوە و هۆكاری ئەو تاوانەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەرێتەوە، ڕاشیگەیاند: “بكوژەكان هەڵاتوون ،بەڵام بەپێی ماددەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو ەو پۆلیس لە هەوڵدایە بۆ دەستگیركردنیان”.

 

Back to top button