کەشناسی پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگاكه‌دا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.