بەریتانیا وادەی بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی وەڵاتەکەی دیاریکرد

حکومەتى بەریتانیا وادەى بەکارهێنانى ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى و بیۆنتیک ى ئەڵمانى ئاشکرا کرد.

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، رۆژى سێ شەممەى داهاتوو حکومەتى بەریتانیا پێدانى ڤاکسینەکە بە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى دەستپێدەکات، سەرەتاش ڤاکسینەکە بە کەسانى سەرو تەمەن (80) ساڵ و کارمەندانى تەندروستى وئەو کارمەندانە دەدرێت کە چاودێرى کەسانى بەتەمەن دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەى رابردوو بەرتیانیا ڤاکسینە هاوبەشەکەى هەردوو کۆمپانیاى ڤایزەرى ئەمەریکى بیۆنتیک ى ئەڵمانى پەسەند کرد و رۆژى پێنج شەممەش ڤاکسینەکە گەیشتە ئەو وڵاتە.

بەریتانیا داواکارى بۆکڕینى (40) ملیۆن ڤاکسین پێشکەشى کۆمپانیاکان کردووە، ئەوەش بەئامانجى ئەوەى کە (20) ملیۆن هاوڵاتى وڵاتەکەى سودى لێ ببینن.

 

 

Back to top button