پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نوێ ئەنجام دەدات

 

چەند جارێک بڕیار درا لە ساڵی ٢٠٢٠ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نوێ ببەستێت بەڵام کۆرۆنا رێگر بوو لە بڕیارەکە .

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی  پارتی ئاماژە بەوە دەکات ئەگەری هەیە ، بەستنی کۆنگرە بکەوێتە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١

لەمبارەوە کاکەمین نەجار لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بەهۆی کۆرۆنا لەمساڵدا نەکرا کۆنگرە ئەنجام بدەیین بەڵام لیژنەی ئامادەکار کاری کردووە بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی کۆنگرەو بە پێی دوایین بڕیار لە چەند مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ کۆنگرە بەریوە دەچێت

Back to top button