ئه‌مشه‌و جامی ئیسپانیا له‌ نێوان مه‌درید و به‌رشه‌لۆنا یه‌كلاده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ 7/2/2017 له‌یاری پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ دووه‌م یاریدا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

له‌یاری یه‌كه‌م كه‌ له‌نێو یاریگای ئه‌تله‌تیكۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌رشه‌لۆنه‌ توانی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی یانه‌كه‌ی بۆ یاری ئه‌مڕۆ قورستر كردووه‌.

یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌نێو یاریگای كامپنیو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ ته‌نها به‌ ئه‌نجامه‌كانی دوو گۆڵ له‌یاریه‌كه‌ ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی بۆ یاری كۆتایی ده‌بێت.

Back to top button