سوپای عێراق هەڵدەکوتنە سەر جوتیارانی کورد
لە کاتێکدا کە جورتیارانی کورد بە شێوەی یاسایی و بە بەڵگە و تاپۆ دەیسەلمێنن زەوییەکشتووکاڵییەکانی حەفتەغاز موڵکی ئەوانە ، بەڵام سوپای عێراق وەک سەردەمی بەعسی روخاو ، هەڵدەکوتێتە سەر گردبوونەوەی جوتیاران و بڵاوەیان پیدەکات .
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە حەفتەغاز –ەوە گەیشتۆتە دەست ، دەزگای میدیایی خواکوڕک ، سوپای عێراق پشتیوانی و پاسەوانی عەرەبی هاوردە دەکەن بۆ کێڵانی ئەو زەویانە و هەڵگرتنەوەی بەرووبوومەکانیان .
ئەو کەڵس و کەوتەی سوپای عێراق لە کاتێکدایە کە کێشەی یاسایی یەکلا نەبۆتەوە هیچ بەڵگەیەکی دادگا ڕێکەی بە عەرەبی هاوردە نەداوە ، ئەو زەویانە بکێڵن