خۆپیشاندەران لە کاتی هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی چەکیان پێ بووە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رانیە و پیرەمەگروون بۆ دەزگای میدیایی خواکورک –ی ئاشکرا دەکات خۆپیشاندەران لە کاتی هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی چەکیان بە کار هێناوە .
هاوکات بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک- ی رووندەکاتەوە ، خۆپیشاندەران جیا لە چەک ، شوشەی پڕ لە بەنزین ( کۆفتۆلمۆلۆتۆف ) یان پێ بووە و بەوە بارەگای پارتیان ئاگر تێبەرداوە .
لە کاتی هێرشی خۆپیشاندەران پاسەوانانی بارەگا تەقەی ئاسمانیان بە سەر خەڵکدا کردووەو خۆیان لە ئازاردانی خۆپیشاندەران پاراستووە