خەڵكێكی عەرەب بەشداری خۆپێشاندانەكان دەكات و چەكیشیان پێیە
شیروان ئاغا به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى له‌پیره‌مه‌گرون لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە”هیچ هێزێكى ئه‌منى له‌نێو باره‌گاكه‌ى ئێمه‌دا نییه، به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران ته‌قه لهبارهگاكهمان ده‌كه‌ن، له‌نێو خۆپیشانده‌رانیشدا كه‌سانى عه‌ره‌ب هه‌ن و هیچ هێزێكى ئه‌منیش نه‌هاتوه بهدهممانهوهو بمانپارێزێت”.
هەروەها راشی گەیاندووە” داوا لەكهسایهتییهكانی ناوچه‌كه‌و مامۆستایانی ئاینی دەکات بەهانایانه‌وه بچن نەهێڵن دۆخەکە خراپتربێت و لەگەمارۆ رزگاریان بکەن، “له‌ئێستادا لەگەڵ ژمارەیەک لەکادیرانی ناوچەکەی گەمارۆدراون”.
خۆپێشاندەرێك لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی سلێمانی لە پیرەمەگرون دا دەلێت” ئێمە بارەگای یەكێتیمان سوتاندووە چۆن بارەگایی پارتی نەسوتێنین، دەبێت هی ئەوانیش بسوتێنین”.