لێژنەی ئەمنی سلێمانی: خۆپێشاندەران چەكیان پێبووە و تەقەیان كردووە
لەراگەیاندراوێكدا لێژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند”لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كرا‌و لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشه‌ك بریندار كرا‌و لەمەرگ گەڕایەوە.
دەقی راگەیاندراوەكە…
راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنییەوە
1- لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كرا‌و لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشه‌ك بریندار كرا‌و لەمەرگ گەڕایەوە.
2- لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.
3- هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگاحكوميه‌كان و باره‌گاحزبيه‌كان له ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستكراوه‌ن به شێوازێكی یاسایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.