نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 49 دۆلار و10 سه‌نته‌، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 46 دۆلار و 12 سه‌نته‌، به‌مه‌ش دوای نۆ مانگ له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یه‌كه‌مجار به‌هاكه‌ی بگاته‌وه‌ ئاستی نزیكه‌ی 50 دۆلار.

هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی گروپی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی 500 هه‌زار له‌ رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ پشكی عیراقیش زیاد بكات.

Back to top button