خوان لاپۆرتای پاڵێوراو بۆ سەرۆكایەتی بارسێلۆنا هەڕەشە لە ریال مەدرید دەكات
بەر لەدەستپێكی هەڵبژاردنەكاتنی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا پالێوراوی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانە كەتەلۆنییەكە بە لێدوانێكی هەرەشە ئامێز ریال مەدریدی ئاگادار كردەوە.
لەم بارەیەوە لاپۆرتا كە پێشر لە نێوان 2003 -2010 یەكێك بووە لە سەركەوتووترین سەرۆكەكانی مێژووی بارسێلۆنا كاتێك لەسەردەمی ئەودا لەگەڵ گواردیۆلا یانەی بارسا توانی دوو چامپیۆنزلیگ بباتەوە، لەم بارەیەوە لاپۆرتا لە قسەكانی بۆ ئێزگەی گادینا سێر دەڵێت” هەستی ئەوەم هەیە كە هاندەرانی بارسێلۆنا ودڵسۆزان دەیانەوێت بگەڕێمەوە سەرۆكایەتی یانەكە، با هەموو بزانن كە ئەو كاتەی من سەرۆك بووم ڕیال مەدرید نەیتوانی تەنانەت یەك جاریش چامپیۆنزلیگ بباتەوە، ئەمجارەش بگەرێمەوە هەموو شتەكان ڕێك دەكەمەوە و بارودۆخ وەك پێشوو لێدەكەمەوە, لێرەدا لاپۆرتا بە ڕاشكاوانە پەیامێك بۆ ریال مەدرید دەنێرێت بەوەی كە كاتێك ئەو گەڕایەوە جارێكی دیكە بارسێلۆنا بالادەست دەبێتەوە.
جێی باسكردنە، لەسەردەمی لاپۆرتا كە بەسەردەمی زێڕینی یانەی بارسێلۆنا ناودەبرێت، یانەی بارسا لە 2006 و 2009 توانی لەگەڵ گواردیۆلا دوو چامپیۆنزلیگ بباتەوە.