ئه‌حمه‌د سه‌فار: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی بوددجه بۆ دیاریكردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت، دواكه‌وتنی بوددجه بۆ دانووستانه‌كانی نێوان عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاریكردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگهریاندووه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی بوددجه بۆ دانووستانه‌كانی نێوان عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاریكردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاشكرای كردووه كه هه‌ندێك بۆچوون هه‌بووه بۆ دابه‌زاندنی نرخی خه‌رجكردنی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسان و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان سنوورداره و پشت به مووچه ده‌به‌ستن.