وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن راگەیەندرا

پڕۆسه‌ی خوێندن له 10-1-2021 له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست پێده‌كاته‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن-يش له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی پارساڵ ده‌بێت و سه‌دا 20 داشكان له قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت .
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ،سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی خوێندن له 10-1-2021 له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: قوتابیانی قۆناغی 12 له نێو پۆل ئاماده ده‌بن و بۆ هه‌ر ساڵێكیش 2500 كورسی خوێندن بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هید به خۆڕایی دابین ده‌كرێت.
گوتیشی: كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی پارساڵ ده‌بێت و سه‌دا 20 داشكان له قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌و لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه‌چوو.