ماوه‌ی داخستنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ئاشكرا كرا
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی پابه‌ند نه‌بووه به ڕێنوێنیی تایبه‌ت به ڕێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی نابه‌رپرسانه‌ی له‌م كاته‌دا، بڕیار دراوه به‌راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و بڕیاره‌كه له‌م شه‌وه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رواری 7ی 12ی 2020، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دواین بڕیاریدا كه به‌واژووی شێروان عه‌وڵا خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راِگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه، له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بوونی كه‌ناڵی NRT به ڕێنوێنیی تایبه‌ت به ڕێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، به‌تایبه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی نابه‌رپرسانه‌ی له‌م كاته‌دا كه دووره له یاسا و لۆجیك و پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی سێیه‌م / بڕگه‌ی سێیه‌م له ڕێنوێنیی ڕێكخستنی فریكوینسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان (ڕێنوێنیی مۆڵه‌تی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ)، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه، له بێباكییان له چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان، پاڵپشت به رێنوێنیی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه و گشت بڕیار و یاساكانی تری پێوه‌ست به‌م پرسه، بڕیارمان دا به ڕاگرتنی په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی NRT بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، پێویسته كه‌ناڵه‌كه له سه‌عات 11:30ی ڕۆژی دووشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، په‌خشی ئاسایی ڕابگرێت تا سه‌عات 11.30ی ڕۆژی یه‌كشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌باری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م فه‌رمانه، به‌پێی ڕێنوێنیی و رێكاره یاساییه‌كان، كه‌ناڵه‌كه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی قورس‌تر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یش چه‌ندان سكاڵای له‌سه‌ره و به‌رده‌وام بانگێشت ده‌كرێت بۆ لای پۆلیس و دادگا.