پارتی کۆنگرە دەبەستێت
پارتی دیموکراتی کوردستان وابڕیارە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەستێت.
كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، پارتی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نەیانتوانیوە ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە بكەن.
بەرپرسەكەی پارتی دوپاتیكردووەتەوە، لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەكە هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە و بڕیارە ساڵی داهاتوو سازبكرێت، دەڵێت، بێگومان كۆنگرەكە لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت.