وەزیری دەرەوەی عێراق و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا كۆبونهوه
وەزیری دەرەوەی عێراق و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا كۆبونهوه و لهبارهی چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کێشەی سوریا گفتوگۆیان كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن و جۆیل رایبورن، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی 2020ی مەنامە كۆبونهتهوه.
بەپێی راگەیەنراوەکە، له كۆبونهوهكهدا چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کێشەی سووریا تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندوه، حکومەتی عێراق گرنگی بەوە دەدات ململانێیەکان لە سوریا کۆتایییان پێ بھێندرێت، ھەروەھا دۆسیەی ئاوارەکان یەکلایی بکرێتەوە و کەشێکی ئارامیش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان برەخسێندرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ستایشی سەرجەم ئەو ھەوڵه ئاشتیخوازانە دەکەن کە بۆ کۆتاییھێنان بە نەھامەتییەکانی گەلی سوریا خراوەنەتەگەڕ.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، سەبارەت بە رۆڵی وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی سوریا گفتوگۆکراوە، فوئاد حوسێن وتوویهتی، بەردەوامبونی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا، کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی وڵاتانی دراوسێی سوریا دەبێت، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سوریادایە کە کۆتایی بھێندرێت بە کێشەی ئەو وڵاتە.