حه‌یده‌ر شه‌شۆ: له‌مه‌ودوا هێزه‌كانمان به‌شێكن له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر شه‌شۆ له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه و داوای لێكردووه هێزه‌كانیان ببێته به‌شێك له هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان به‌مه‌رجێك له ژێر فه‌مانده‌ی خۆی و ناوی ئێزیدخان بمێنێته‌وه.
قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی شنگال رایگه‌یاند، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هێزی ئێزیدخان ده‌ربڕیوه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه به‌ناوی خۆیان و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی حه‌یده‌ر شه‌شۆ بمێننه‌وه.
قاسم شه‌شۆ له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌وه به مالپه‌ڕی باسی راگه‌یاندووه، ھێزی پاراستنی ئێزدخان ده‌چێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه و فەرمان و بڕیاریش لە سەرۆکی هه‌رێم و وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، و دەبنە ھێزێکی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ھەموو دەڤەرەکان.
به‌پێی زانیاریه‌كان حەیدەر شەشۆ لەگەڵ بارزانیدا بەنێوانگیرى قاسم شەشۆى مامى کۆبووەتەوە و داوایکردووە و هێزەکەى بخرێتەسەر وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم، هه‌روه‌ها داوای كردووه كه هێزەکەى بە ناو و هه‌ندێك ره‌مزی خۆیەوە بمێنێتەوە.