ناوچەیەکی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردستان  سووتێندرا

 

ئەمڕۆ لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە سەید سادق ، خۆپیشاندەران لە شەقامی سەرەکی شار روویان کردۆتە چەند شوێنێک بە ئامانجی ئاگرتێبەردان .

یەک لە وشوێنانە بارەگای ناوچەی پارتی بووە لە سەید سادق کە لە ئێستادا دەسووتێت و دووکەڵ ئاسمانی شاری داپۆشیوە .

بە پێی ئەو هەواڵەی گەیشتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک لە کاتی ئاگرتێبەردانی ناوچە چەند کادیرێکی پارتی لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردووەو داوا دەکرێت بە زووترین کات بە هانایانەوە بچن

Back to top button