پارتێکی نوێی کوردی لە باکووری کوردستان دامەزرا
پارتی دیموکراتی کورد ، پارتێکی نوێی باکووری کوردستانەو دامەزراندنی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاند
لەمبارەوە رەشید ئاکنجی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ماوەی ١٠ مانگە بە پێی پلان ئامادەکارییان بۆ دامەزراندنی ئەو پارتە کردووە
ئاکنجی ئاماژە بەوە دەکات لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ، پارتی دیموکراتی کورد بە فەرمی ناسراوەو دەشتوانن لە چەند شارێکی باکووری کوردستان لقی پارتەکەیان چالاک بکەن .
هاوکات روونکردنەوە دەدات لە سەر وشەی کورد کە پاشگری پارتەکەیانە ، ئاکجی لەمبارەوە گوتی بۆ ئەوەی کێشەی یاساییمان تووش نەبێت لە جیات ناوی کوردستان ، کوردیان بەکار هێناوە .
لە کۆتاییدا رەشید ئاکنجی سیاسەت و ئەساسنامەی پارتەکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت سیاسەتی پارتی دیموکراتی کورد لە سەر رێبازی نەمر مەلامستەفای بارزان دارێژراوە