ماكرۆن و سیسی كۆبونەوە
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و عەبدولفەتاح ئەلسیسی هاوتا میسرییەکەی ڕۆژی یەکشەممە گوتیان کە لە نێوان پاریس و قاهیرەدا گفتوگۆی دووقۆڵیان کردووە
ماکرۆن لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پاریس لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک سیسی گوتی فەڕەنسا و میسر ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە ئاستی جۆراوجۆردا بەرەو پێشەوە بڕۆن .
هاوکاری سەربازی و ئەمنی نێوان فەرەنساو میسری بە “نموونەیی” وەسفکردو جەختشی کردەوە کە ئەو دوو وڵاتە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرۆرە دەکەن کە پێکەوە زیانی پێگەیاندوون