ئومێد خۆشناو: بێڕێزیكردن به كادری پارتی باجی ده‌بێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بێڕێزیكردن له كادری پارتی باجی خۆی ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی باره‌گای حیزه‌به سیاسیه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی قه‌زای سه‌ید سادقه‌وه سوتێندرا و چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌به‌رد و شه‌ق لێی ده‌ده‌ن و پێی ده‌ڵێن “كۆیله”.
هاوكات ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌دا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: کۆیلەی بێ دایک و باوک ئێوەن بێڕێزیکردن بەکادری پارتی باجی دەبێت.