وه‌زیری ناوخۆ: به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبردنه بۆ پرسی چاكسازی
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه پێوه‌ندی به‌و پڕۆسه‌ی چاكسازییه‌وه هه‌یه ده‌یكات.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی ڕێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی قایمقامی نوێی سۆران گوتی، به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت ده‌ست بۆ پرسی چاكسازی ده‌بات و ره‌نگه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجی هه‌ندێك كه‌س نه‌گونجێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی چاكسازی كردووه‌ته له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی و گوتی، ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ربكه‌وێت.
له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانیش وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێسته پلان هه‌یه خزمه‌تگوزاری بۆ شارۆكه و شارهدێییهكانیش بگوازرێنه‌وه.