دەربەندیخان : خۆپێشاندەران بە چەک هەڵدەکوتنە سەر ناوچەی پارتی و ژمارەیەك کادیر بریندار دەکەن
کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی دەربەندیخانی پارتی و بەرپرسی ناوچەکەش دەڵێ ژمارەیەک کادیرمان بریندارن.
بهرپرسى ناوچهى دهربهندیخانى پارتى دیموکراتی کوردستان بەدەزگا میدیایەکانی ڕاگهیاندووە بەداخەوە خۆپێشاندەران هێریشان كردووەته سهرمان و بارهگاى ناوچهمان سووتێندراوە و له خوارهوه ئاگر بهردراوەتە بینای ناوچە و ئێمە لە نهۆمی دووەمین.