نووسەرێكی كەركووكی:واز لە خۆپێشاندانەكان بێنن تاكایە ئاگاتان لەكەركووك بێت خۆپێشاندانەكان بۆ چاوبەستنی كوردە
مستەفا یاسین نووسەر و رۆژنامەنووس هانا بۆ سەركردایەتی كورد دێنێت، دەلێت تكاتان لێدەكەم ئاگاداری كەركووك بن فریامان بكەون، شتێكی تر لە بەغدا و كەركووك دەگوزەرێت تكایە ئاگادار بن”.
بەگوێرەی قسەی ئەو رۆژنامەنووسە”دوای کۆبونەوەی لەگەڵ برهم سالح، وە گەڕانەوەی بۆ کەرکوک ڕاکان جبوری بەشێوازێکی زۆر توند دەستی کردۆتەوە به تەعریب لەسنوری گوندەکانی دەوربەری کەرکوک”.
هەروەها ئەو نووسەرە دەشلێت لە گوندی پەڵكانە مۆڵەت بە خەڵكەكە دراوە تا یەك هەفتەی تر ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن تكایە شتی تر دەگوزەرێت تكایە لە بەغدا خەڵكانێكی ناپاك خەریكی زیاتر كەركووك وێران كردنن دوای فرۆشتنی”.