سەرچاوەیەك لە هێزی زێرەڤانی هیچ هێزێكی زێرەڤانی جوڵەی پێنەكراوە و سەتاپای هەواڵەكە درۆیە
دوای ئەوەی چەند میدیایەكی چەواشەكار كە هۆكاری ئەو دۆخەی ئیدارەی سلێمانی و كۆی زۆنی سەوزن هەواڵێكیان بڵاو كردەوە گوایە هێزی زێرەڤانی جوڵێنراوە بۆ پیرە مەگروون، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك ئاگادار رایگەیاند كە هیچ هێزێكی زێرەڤان بۆ هیچ شوێنێك جوڵەی پێنەكراوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند” ئەو هەواڵەی كە باس لە جوڵە پێكردنی هێزی زێرەڤانی دەكەن دوور لەراستیەوە تەنها بۆ چەواشەكاری رای گشتی و ئاڵوزكردنی دۆخەكەن، كە تا ئێستا دیار نیە مەبەست لە ئاڵوزكردنی دۆخەكە بۆ چ مەرامێكە”.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەلێت” هێزی ئەمنیەكان كاریان كۆنترۆڵكردنی ناوچەكەیانە نەك هێزی زێرەڤانی وە هیچ هێزێك جوڵەی پێنەكراوە بۆیە ئەو هەواڵە هیچ راستیەكی تێدا نیە”.