بە ژمارە: لەم وەرزە هیچ یاریزانێکی بارسێلۆنا ئەوەندەی مێسی خراپ نییە

لەم وەرزە مێسی ئاستی رووی لە داکشانە ئامارەکان دەریدەخەن لە بەشێکی یارییەکانی بارسێلۆنا خوودی یاریزانە ئارجێنتینییەکە هۆکاری کێشەکانی یانە کەتەلۆنییەکەیە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مێسی لە یاریی بەرامبەر کادێز 29 جار تۆپی لەدەست داوە، کە یەکەمجارە لیۆ لەم وەرزە لە یارییەکەدا ئەوەندە تۆپ لەدەست بدات، تەنانەت لەم وەرزە لە کۆی 13 یاریی مێسی لە 9 یاریی تاکە یاریزانی بارسێلۆنا بووە زۆرترین جار تۆپی لێسەنرابێت یانیش فەوتاندبێت.

جگە لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال، خیتافی، یۆڤێنتۆس، ئۆساسۆنا لە سەرجەم یارییەکانی دیکە میسی خراپترین یاریزانی بارسێلۆنا بووە لە رووی لەدەستدانی تۆپەوە، هیچ یاریزانێکی یانەکە ئەوەندەی لیۆ تۆپی لەدەست نەداوە.

ژمارەی تۆپ لەدەستدانی مێسی لە یارییەکانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا:

کادێز 29 جار

ئاتلێتیک بلباو 23 جار

ریال بیتیس 15 جار

دینامۆ کیێڤ 22 جار

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 27 جار

ریال مەدرید 26 جار

فیرینکڤارۆزی 17 جار

سێڤییا 17 جار

سێلتاڤیگۆ 19 جار

Back to top button