ئەو فەرماندە ئەمریکییەی رژێمی بەعسی رووخاند دەکرێتە وەزیری بەرگری

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەو فەرماندە ئەمریکییەی فەرماندەیی هێزەکانی وڵاتەکە لە رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 کرد، دەکاتە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکی ناو دیموکراتەکان بڵاویکردەوە،  سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لوید ئۆستینی وەک کاندید بۆپۆستی وەزیری بەرگری دیاریکردوە کەناوبراو لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2016 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق سەرپەرشتی چەندین ئۆپراسیۆنی دژی چەکدارانی داعشی لەعێراق و سوریا کردوە.

جەنەراڵ لوید ئۆستن، کە بە رەگەز ئەفریقییە، لە ساڵی 2003، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکای بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس و داگیرکردنی عێراق کرد و دواتر کرایە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا.

لوید ئۆستینی تەمەن 67 ساڵ فەرماندەیەکی سەربازی خانەنشینکراوە و پێشوتر فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 و لەوماوەیەدا سەرپەرشتی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەعێراق و سوریا کردووە، هەروەها لەساڵانی 2010 – 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق.سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەو فەرماندە ئەمریکییەی فەرماندەیی هێزەکانی وڵاتەکە لە رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 کرد، دەکاتە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکی ناو دیموکراتەکان بڵاویکردەوە،  سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لوید ئۆستینی وەک کاندید بۆپۆستی وەزیری بەرگری دیاریکردوە کەناوبراو لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2016 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق سەرپەرشتی چەندین ئۆپراسیۆنی دژی چەکدارانی داعشی لەعێراق و سوریا کردوە.

جەنەراڵ لوید ئۆستن، کە بە رەگەز ئەفریقییە، لە ساڵی 2003، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکای بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس و داگیرکردنی عێراق کرد و دواتر کرایە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا.

لوید ئۆستینی تەمەن 67 ساڵ فەرماندەیەکی سەربازی خانەنشینکراوە و پێشوتر فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 و لەوماوەیەدا سەرپەرشتی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەعێراق و سوریا کردووە، هەروەها لەساڵانی 2010 – 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لەعێراق.

Back to top button