ڤاكسین بۆ ئەمریكا نەماوە

كۆمپانیای فایزەر بە بەرپرسانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە توانای پاراستنی بڕێکی زۆری ئەو ڤاکسینە نییە کە لەگەڵ بایۆتێک دا گەشەی پێدەدات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەو چەند سەرچاوەیە کردووە کە ئاشنان بەو بابەتەو دەڵێت “ئەم بێ توانایییە لە کاتێکدا دێت کە وڵاتانی تر خێرا بوون لە کڕینی زۆربەی ئەو بڕانەی کە کۆمپانیا بەرهەمیان دەهێنێت یان ئەوانەی کە بە نیازە لە مانگەکانی داهاتوودا بەرهەمی بهێنن”.

ئەو وتی، کە دەکرێت لە کۆتاییەکانی حوزەیران یان مانگی حەوتی 2021 بڕە زۆرەکانی تری ڤاکسینەکە بەردەست بێت ئەمەش مانای وایە کە حکومەتی ئەمریکا ڕەنگە نیەتی جێبەجێکردنی پرۆگرامی توندی کوتانی بۆ زۆرینەی ئەمریکیەکان تا کۆتایی بەهار و سەرەتای هاوین دوا بخات

Back to top button