خواكوڕك خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ دوو ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڵاو كردەوە.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه 9ى 12ى 2020 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت .
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠یش مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە كە دابەشكردنی مووچە بە بڕینی ڕێژەی ٢١٪ دەبێت و لەبارەی پلە تایبەتەكانیش بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو دەبێت.