له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ستی پێكرد
کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ‌کرد.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت، به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، كۆبوونه‌وه‌ى شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى پێكرد .
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه ، له‌كۆوبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی پارتی، یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان تێیدا، دەکەن.