بوومەلەرزەیەکی به‌هێز لەخانەقین روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بوومەلەرزەیەک لەسەر سنوری عێراق-ئێران لەقەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە رویداوە و پلەکەی 4.1 بووە بەپێوەری رێکختەر.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 1:24 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە  بوومەلەرزەیەک بەدووری 21 کیلۆمەتەر لەقەزای خانەقین روویداوە.

ئەوەش هاتووە، پلەی بوومەلەرزەکە 4.1 پلە بووە بەپێوەری رێکختەر و لەلایەن هاوڵاتیانی سنورەکەوە هەستی پێنەکراوە.

 

Back to top button